
دەزگای مەدا بڵاوی کردووەتەوە، کە(هەڵمەتی بەرە بەیان) بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کاریگەری خستووەتە سەر دۆخی ناوچەی سەوز و بەڕێوەچوونی دانیشتنەکانی پەرلەمان. بەگوێرەی زانیارییەکان، ژمارەیەک بەرپرس و پەرلەمانتار و خانەوادەکانیان لە ترسی لێپرسینەوە ناوچەکەیان بەجێهێشتووە و ئێستا ماڵەکانیان چۆڵە. ئەم دۆخە مەترسی شکستهێنانی دانیشتنەکانی پەرلەمانی بۆ تەواوکردنی کابینەی وەزاری دروستکردووە، بەتایبەت کە هەفتەی ڕابردوو داوای هەڵگرتنی حەسانە لە ١٩ پەرلەمانتار کراوە و ١٠ پەرلەمانتاریش دەستگیرکراون. شرۆڤەکاران پێشبینی دەکەن تەواوکردنی کابینەی حکومەت بۆ پاش سەردانەکەی عەلی زێدی بۆ واشنتۆن دوابخرێت، چونکە زێدی دەیەوێت بەم هەڵمەتە پێگەی خۆی بەهێز بکات.
