
ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمەریکا بڵاوی کردەوە، لە هەفتەی ڕابردوودا عێراق هەناردەکردنی نەوتی خاوی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان بە بڕی 6 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دەستپێکردەوە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە بۆ ماوەی حەوت هەفتە، ئاستی هاوردەکردنی نەوت لە عێراقەوە تۆمارکرابوو بە "سفر".
بەپێی ئەو داتایانەی کە لەلایەن دەزگاکانەوە خراونەتەڕوو، لەم هەفتەیەدا عێراق توانی پلەی هەشتەم لە ڕیزبەندی گەورەترین وڵاتانی هاوردەکاری نەوت بۆ ئەمەریکا بەدەستبهێنێت.
