سیناتۆرێکی کۆماریەکان هۆشداری توند بە هەردوو حکومەتی سوریاو تورکیا دەدات و پێیان دەڵێت، ژیرانە بڕیار بدەن و پێشێلکردنی مافی کەمینەکانی سوریا و هێرش بۆ سەر هاوپەیمانە کوردەکانمان قبوڵ ناکەم.

لیندسی گرام سێناتۆری كۆمارییەكان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (X) نوسینێکی بڵاو کردووەتەوەو تێیدا دەڵێت،حکومەتی نوێی سوریا ئاگاداردەكەمەوە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ دژی کەمینەکان قبوڵ ناکرێت. ئەوەی زیاتر جێگەی نیگەرانییە ئەو ڕاپۆرتە باوەڕپێكراوانەیە كە بەدەستم دەگات و باس لەوە دەكەن رەنگە هێزەکانی سوپای سوریاو تورکیا زیاتر پێشڕەوی بکەن لە دژی هاوپەیمانە کوردەکانمان ، کە ئەم هەنگاوە پێموایە کاردانەوەی توندی ئەمریکا بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

لیندسی گرام،ئاماژەی پێکردووە،لە کاتێکدا پاڵپشتی ئەوە دەکەم دەرفەتێک بدرێت بەم حکومەتە نوێیەی سوریا، بەڵام هیچ هێرشێك بۆسەر هاوپەیمانە كوردەكانمان قبوڵ ناکەم، کە هێزی سەرەکین لە لەناوبردنی خەلافەتی داعش.

بۆیە پێویستە حکومەتی سوریاو تورکیا ژیرانە بڕیاربدەن.

لیندسی گرام بە یەکێک لە دۆستە نزیکەکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا هەژمار دەکرێت

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا