
هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا پشتگیریی خۆی بۆ کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا دووپات دەکاتەوە، بە مەرجێک پرۆسەکە بە شێوەیەکی ئاشتیانە و دوور لە هەر خوێنڕشتنێک یان ململانێیەکی ناوخۆیی بەڕێوەچێت.
هشام ڕێکابی، بەرپرسی نووسینگەی ڕاگەیاندنی نوری مالیکی، ڕایگەیاند کە چەسپاندنی دەسەڵات لە ڕێگەی گرژیەوە بەدی نایەت، بەڵکو لە ڕێگەی دیالۆگ و ڕێکارە یاساییەکان و کۆدەنگیی نیشتمانییەوە دەبێت، بە شێوەیەک کە ئاشتیی کۆمەڵایەتی بپارێزێت و ڕێز لە قوربانییانی عێراق بگرێت.
