🔻خەزعەلی: پێشمەرگە هێزێکی دەستووری و یاساییە
🔻خەزعەلی: پێشمەرگە دانپێدانراوە


​لە کاتێکدا هەندێک لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق مەرجیان هەیە، کە  بەپێی یاسایەکی نوێ، هێزەکانی پێشمەرگەش لە هەرێمی کوردستان بخرێنە ناو خشتەی پلانی کۆنترۆڵکردنی چەکەوە، بەڵام قەیس خەزعلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق، جەختی لەسەر دەکاتەوە،کە هێزەکانی پێشمەرگە هێزێکی دەستوورین و بەپێی یاسا دانپێدا نراون.
​خەزعەلی، کە یەکێکە لە سەرکردەکانی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی، لە لێدوانێکی تەلەڤیزیۆنیدا ڕایگەیاند، پێشمەرگە دامەزراوەیەکی دەستوورییە و ناکەوێتە ژێر پێوەرەکانی کۆنتڕۆڵی چەکەوە، ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم هێزانە لە چوارچێوەی یاساکاندا ناسراون.
​هەروەها ڕوونی کردەوە کە کۆنتڕۆڵکردنی چەک لە ژێر دەستی دەوڵەت کارێکی ڕەوایە بۆ سەقامگیری  و سیاسییە شیعەکان زیاتر لە هەموان بەرپرسن بەرامبەر بەم پڕۆژەیە. 
ناوبراو جەختیشی لەوە کردەوە کە پرۆسەی ڕادەستکردن و گواستنەوەی چەک بۆ دەزگاکانی دەوڵەت بە شێوەیەکی ڕاستەقینە ئەنجامدراوە نەک رووکەشانە، ئاماژەی بەوەدا کە چەکی عەسائیب ئەهلی حەق لە چوارچێوەی دەزگای حەشدی شەعبیدا کۆنتڕۆڵ کراوە.
​ئەم لێدوان و هەڵوێستانەی خەزعلی لە بارەی پێشمەرگەوە، جیاوازی و بۆچوونی جیاواز لەناو هێز و لایەنە شیعەکاندا نیشان دەدات، لە چەند گروپێکی چەکدارەوە کە پێداگرن لەسەر چەکداماڵینی هێزەکانی پێشمەرگە. 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا