هاوڕێ حوسێن نەجاڕ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعی عێراق، داوای ئازادکردنی چالاکوان ئەیمەن عەماردەکات کە لە پارێزگای زیقار دەستبەسەرکراوە، ناوبراو یەکێکە لە ڕێکخەرانی فیستیڤاڵی "ناسیریە دەخوێنێتەوە و یەکێکە لە کادرانی کۆمیتەی ناسیریەی حزبی شیوعی عێراق.
نەجاڕ وتی ، بەردەوامبوونی دەستبەسەرکردنی هاوڕێ ئەیمەن لە دوو ڕۆژی ڕابردووەوە، کارێکی قبوڵنەکراوە چونکە ئەو تۆمەتەی ئاڕاستەی کراوە هیچ پەیوەندییەکی بەوهوە نییە، لەبەرئەوەی ناوبراو لە سۆنگەی بەرپرسیارێتییەوە مامەڵەی لەگەڵ بابەتەکە کردووە، و بەپێی ئەو ڕەزامەندییانەی کە پێشتر ڕێکخەرانی فیستیڤاڵەکە بەدەستیان هێنابوو، هەروەها دەیویست لە ڕێکخستنی فیستیڤاڵی خوێندنەوە لە ناسریە هاوکاری هێزە ئەمنییەکان بکات، بەڵام بە بڕیاری دەستبەسەرکردن و هەڵوەشاندنەوەی فیستیڤاڵەکە تووشی شۆک بوو.
هەروەها وتیشی، دەبوایە لایەنە بەرپرسەکان بە بەرپرسیارێتییەکی بەرزەوە مامەڵەیان لەگەڵ ئەم فیستیڤاڵە گرنگەدا بکردایە، لە ڕێگەی ڕێگەدان بە ڕێکخەران بۆ تەواوکردنی، بە مەرجێک هەر کەلێنێکی نەخوازراو چارەسەر بکرایە و بەمەش وەک دەستکەوتێک بۆ پارێزگاکە و گەنجەکانی هەژمار دەکرا کە ماوەیەکی درێژە کار بۆ بەرەوپێشبردنی دۆخی ڕۆشنبیریی شارەکە دەکەن.
جەختیشی کردەوە لەسەر ئەوەی کە هێزە ئەمنییەکان ڕۆڵی خۆیان لە پاراستنی مافە مەدەنی و دیموکراتییەکاندا بگێڕن کە لە دەستووردا هاتوون و نەبنە هۆی بەرتەسککردنەوەی ئازادییە گشتی و تایبەتییەکان و بە نەرمی مامەڵە لەگەڵ پڕۆژە ڕۆشنبیری و داهێنەرانە و هونەرییەکاندا بکەن.
لە کۆتایی قسەکانیدا، حسێن نتجاڕ دووپاتی کردەوە، حزبی شیوعی عێراق هەمیشە لە پاڵ گەنجانی چالاکواندا دەوەستێتەوە دژی هەوڵەکانی ڕێگری لە چالاکییە ڕۆشنبیری و داهێنەرانە و هونەرییەکان لە پارێزگاکەدا و ئەو دەستگیرکردنەی بە پێچەوانەی دەستوور و ئازادی ڕا دەربڕین لەقەڵەم دا.