
پارێزەر زوهێر زیائەدین ڕایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ، وەک بریکاری هەریەک لە بەڕێزان ڕائید فەهمی، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندیی حزبی شیوعی عێراق و د. عەلی ڕوفەیعی، ئەمینداری گشتیی ڕەوتی کۆمەڵایەتیی دیموکراتی، سکاڵایەکی یاساییم ئاراستەی دادگای فیدراڵی کردووە.
پارێزەرەکە ڕوونیکردەوە، ئامانج لە سکاڵاکە دەرکردنی حوکمە بە بوونی سەرپێچی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە لە پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماردا، ئەوەش بەپێی ماددە دەستوورییەکانی (١٣/یەکەم)، (٥٤)، (٧٠) و (٧٢/دووەم/ب) لە دەستووری کۆماری عێراق.
لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی تەریق شەعب، زوهێر زیائەدین ئاشکرای کرد کە دادگای فیدراڵی سکاڵاکەی بە ژمارە (٧٨/فیدراڵی/٢٠٢٦) تۆمار کردووە و هەڵدەستێت بە ئاگادارکردنەوەی سکاڵالێکراو هیبەت حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران/ سەرباری فەرمانەکەی، هەروەها دوای وەرگرتنی وەڵام لەلایەن ناوبراوەوە، وادەی دانیشتنی دادگاییەکە دیاری دەکرێت.