
کاریگەرییەکانی جەنگ و توندکردنەوەی سزاکانی ئەمریکا لەسەر ئابووریی ئێران قورستر بوونە، ئەمەش وایکردووە بەرپرسانی باڵای ئێران دان بەو زیانە قورسانەدا بنێن کە بەر وڵاتەکە کەوتوون. لەم چوارچێوەیەدا، مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند کە بازرگانیی دەرەکی بە ڕێژەی سی و پێنج لەسەد دابەزیوە، هاوکات موجتەبا خامنەیی ڕێبەری باڵای وڵاتەکە داوای لە حکومەت کردووە بە جددی هەوڵی چارەسەرکردنی قەیرانە داراییەکان و هەڵاوسان بدات کە گەیشتووەتە ئاستێکی بەرز.
لە لایەکی ترەوە، سزاکانی واشنتن لە دژی تاران بەردەوامن و بانکێکی میسریشی لەگەڵ چەند لایەنێکی دیکە لە هۆنگ کۆنگ گرتووەتەوە بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ ئێران، هەرچەندە بەرپرسانی میسر جەختیان لەوە کردەوە کە کاریگەرییەکە تەنها لەسەر مامەڵە دۆلارییەکانی فەرعەکەی ئیماراتە. لە بەرامبەر ئەم پەرەسەندنە توندانەدا، هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک و کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە و دابینکردنی ئازادیی هاتوچۆ لە گەرووی هورمزدا بەردەوامن.
