
ئامادەکردنی/ سۆنیا ئەحمەد
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی تایبەتدا سەبارەت بە گیانلەدەستدانی ئەو کچەی بەهۆی هەڵەی پزیشکی و کەمتەرخەمی لە شاری هەولێر وەزیری تەندروستی جەختی لەوە کردەوە کە ڕێگە نادەن مافی قوربانییەکە و خێزانەکەی بفەوتێت
لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند کە ئەو نەخۆشخانەیە بە هیچ شێوەیەک مۆڵەتی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی نەبووە و لەلایەن حکومەتەوە دەرگاکەی قفڵ کراوە لە چەند مانگی ڕابردوودا بەڵام لە دەرگای پشتەوە چوونەتە ناو هۆڵی نەشتەرگەری و ئەو کردارەیان ئەنجام داوە
ئاماژەی بەوەش کرد کە هەر شوێنێک نەشتەرگەریی تێدا بکرێت دەبێت بەشی چاودێریی چڕی هەبێت لە کاتێکدا ئەم نەخۆشخانەیە بێبەش بووە لەو پێداویستییە سەرەکییە هەروەها جەختی کردەوە کە کەیسەکەیان بە فەرمی داوەتە دادگا بۆ لێکۆڵینەوەی ورد و سزادانی هەموو ئەو کەسانەی لەم کارەساتەدا کەمتەرخەم بوون
