
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بچووک لە ئاسمانی ناوچەی سەوزی بەغدا خراوەتەخوارەوە، بێ ئەوەی هیچ زیانێکی لێ بکەوێتەوە.
وردەکاریی ڕووداوەکە
فەریق سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، لە ڕاگەیەندراوێکی کورتدا ئاشکرای کرد: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بچووک لە ئاسمانی ناوچەی سەوز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستنیشانکراوە وهێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ مامەڵەیان لەگەڵدا کردووە و تەقەیان لێکردووە و خستوویانەتە خوارەوە و ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی یان ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.
