
کیم جۆنگ ئون، رێبەری کۆریای دیموکراتی، بە ئامانجی خێراکردنی پەرەپێدانی تواناکانی دەریایی وڵاتەکەی، سەرپەرشتی تاقیکردنەوەی نوێترین ناوشکێنی دەریایی بە ناوی "کانگ کون"ی کرد، کە کێشەکەی پێنج هەزار تۆنە.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی ناوەندیی کۆریای دیموکراتی، تاقیکردنەوەکان ڕۆژی هەینی ئەنجامدراون و تێیدا هاوێشتنی موشەکی کروز و ئامرازەکانی شەڕی ئەلیکترۆنی تاقیکراونەتەوە. ئەم هەنگاوە کەمتر لە دوو هەفتە دوای چونەکاری کەشتی "چۆی هیۆن" دێت، کە هاوشێوەی "کانگ کون"ە.
کیم جۆنگ ئون دوای سەرکەوتنی تاقیکردنەوەکە، ڕێنماییدا کە ناوشکێنییەکە لە ماوەی دوو مانگدا بخرێتە خزمەتی هێزی دەریاییەوە. ناوبراو جارێکی دیکە جەختی لەسەر پێویستی خێراکردنی توانای سەربازیی وڵاتەکەی کردەوە بۆ "بەرپەرچدانەوەی جەنگ" و گەیشتن بە "هێزی ڕەها"، هەروەها دووپاتی کردەوە کە بەردەوام دەبن لە پەرەپێدانی کەشتی جەنگی بە کێشی زیاتر و تەنینەوەی هێزی دەریایی بە چەکی ئەتۆمی.
