
حکومەت جۆرێک لە پەشیمانی پێوە دیارەو ئەمریکاش فشار دەکات
ئێران فشار دەکات چەک ڕادەستی حەشدی شەعبی بکرێت نەک حکومەت
ژووری هەواڵ
لەقاسم ئهعرهجی ڕاوێژكاری سهربازی سهرۆك وهزیرانی عێراق ڕایگهیاند، ڕۆژی 30ی (ئهیلول/9) وادهی كشانهوهی هێزهكانی هاوپهیمانیی نێودهوڵهتییه له عێراق و دهبێته خاڵی دهستپێكی فهرمی بۆ جێبهجێكردنی ستراتیژیی سنورداركردنی چهك به تهنها له دهستی دهوڵهتدا و دهشڵێت، پێكدادان لهگهڵ گروپه چهكدارهكان "هێڵی سوره" و ئهوان نهیاری دهوڵهت نین بهڵكو بهشێكن له سیستهمی بهرگریی وڵات.
لەلایەکیترەوە سەرچاوە عێراقییەکان بە کەناڵی (عەرەبییە)یان ڕاگەیاندووە، کە تاران ڕەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر هەڵپەساردنی چالاکیی گرووپە چەکدارەکان لە عێراق بۆ ماوەی دوو ساڵ، بەڵام لە بەرامبەردا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا گوشار دەکات بۆ ئەوەی ئەو گرووپانە بەتەواوی چەکەکانیان ڕادەستی دەوڵەت بکەن.
هاوکات، ماڵپەڕی (ئەلحوڕەی) ئەمریکی لە زاری چەندین سەرچاوەی بەرپرسەوە بڵاوی کردەوە، لە بەغدا گفتوگۆ و دانوستاندن بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک سەبارەت بە پرسی چەکی گرووپە چەکدارەکان بەڕێوە دەچێت، تاوەکو بە شێوازێک یەکلایی بکرێتەوە کە نە حکومەت و نە گرووپەکان تووشی گوشار و شەمەزاری نەکات.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو ماڵپەڕە، لە ئێستادا دەستەواژەی (ڕێکخستنی چەک) لە بری( ڕادەستکردنی چەک) بەکار دەهێنرێت.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، لە دوای سەردانەکەی محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بۆ بەغدا، لێکتێگەیشتنێک لە نێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و سەرۆکوەزیراندا دروست بووە تاوەکو چەکی گرووپەکان ڕادەستی دەستەی حەشدی شەعبی بکرێت وەک دامەزراوەیەکی فەرمی، چونکە تاران پێیوایە حکومەتی عێراق لەلایەن واشنتۆنەوە ئاڕاستە دەکرێت.
لە لایەکی دیکەشەوە، عەممار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەت، جەختی لە کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت و سپاردنی بە دەستەی حەشدی شەعبی کردووەتەوە.
