
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشدارییەکی تووندی سەبارەت بە چالاکیە درۆنی و مووشەکیەکان لە وڵاتدا بڵاوکردەوە و داوای لە هاووڵاتییە ئەمریکییەکان کرد ئاستی هۆشیارییان بەرزبکەنەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە گرووپە چەکدارە هاوپەیمانەکانی ئێران هێرشیان لە خاکی عێراقەوە ئەنجام داوە، کە پێگەکانی ناوچەکەیان کردووەتە ئامانج.
هەروەها هۆشداری درا لە ئەگەری دروستبوونی پەککەوتن لە گەشتە ئاسمانییەکان یان داخستنی ئاسمانی وڵات بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە.
باڵیۆزخانەکە دووپاتی کردەوە کە عێراق هێشتا لەسەر ئاستی چوارەمی هۆشداری گەشتکردندایە و داوای کرد بە هیچ شێوەیەک سەردانی عێراق نەکەن بەهۆی مەترسییەکانی تیرۆر، ڕفاندن، پێکدادانی چەکداری و ئاڵۆزییە مەدەنییەکان، لەگەڵ سنوورداربوونی توانای پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە لەناکاوییەکان.
