
ڕێگای کوردستان/ پاریس
لە کاتی بەڕێوەچونی ٩١هەمین فیستیڤاڵی لۆمانێتی لە پاریس، هاوڕێ ئەبو کاروان سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان و شاندی یاوەری، لە خێوەتگەی حیزبی شیوعی کوردستان پێشوازی کرد، لە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی بۆنۆی سور مارن لەسەر لیستی حیزبی شیوعیی فەرەنسی.
لە دیدارێکدا، پرسی کوردستان و ئامانجی کردنەوەی خێوەتگەکە بە شاندی میواندا ناسێنرا. لە بەرانبەردا، ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی پشتیوانی خۆیان بۆ دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان دەربڕی.
