​بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییە ڕیشەییەکان، حکومەتی عێراق دەستی بە هەڵمەتێکی چڕ و فراوان کردووە، کە تائێستا بەهۆیەوە ٢٠ بەرپرسی باڵا دەستگیرکراون، لەنێویاندا ١٢ پەرلەمانتار هەن. بەپێی زانیارییەکان، لەبەر ئامادەنەبوونی سەرۆکی پەرلەمان لە وڵات، عەدنان فەیحان، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان، واژووی هەڵگرتنی حەسانەی لەسەر ئەو پەرلەمانتارانە کردووە.
​سەرچاوەکان ئاشکرایان کردووە کە لەنێو دەستگیرکراوەکاندا ناوی دیار هەن، وەک موسەنا سامەڕائی سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم، و محەمەد سەیهود ئامۆزای سەرۆک وەزیران، لەگەڵ ژمارەیەک پەرلەمانتاری دیکەی وەک عالیە نسەیف، بەها نوری، حەسەن خەفاجی و محەمەد کەربولی، کە ئێستا لە دەستەی دەستپاکین. هەروەها دوو وەزیری پێشوو، دوو ڕاوێژکار و کەسایەتییەکی ئەمنی لەنێو دەستگیرکراوەکاندا هەن و پێشبینی دەکرێت ژمارەکە زیاتر ببێت.
​ئەم دەستگیرکردنانە بەشێکن لە ستراتیژییەکی فراوانتر کە حکومەت کار لەسەر ٩٣٤ دۆسیەی گەندەڵی دەکات. بە هاوکاری دەزگا ئەمنییەکانی ئەمریکا و پۆلیسی نێودەوڵەتی، حکومەت پلانی هەیە پارە دزراوەکان بگەڕێنێتەوە و ئەو کەسانەش دەستگیر بکات کە هەڵاتوونەتە دەرەوەی وڵات.
​چاودێران پێیانوایە گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی لە سەردەمی کابینە جیاوازەکاندا، بەتایبەت لە سەردەمی مالیکی و کازمی و سودانیدا، عێراقی گەیاندووەتە لوتکەی داڕمانی ئابووری. 
شارەزایانی ئابووری ئاماژە بە بەشێکی بچوکی گەندەڵیەکانی سەردەمی مالیکی دەدەن، کە لەو سەردەمەدا بە دەیان هەزار مووچە خۆری بندیوارو فەرمانبەری خەیاڵی مووچەی وەردەگیراوە.
باس لەەش دەکەن لە کۆتاییەکانی کابینەی کازمی، دزینی بڕی نزیکەی ٢.٥ ملیار دۆلار لە پارەی باجی گومرگی لە ڕێگەی چەند کۆمپانیایەکی وەهمییەوە لە بانکی ڕافیدەین ئاشکرابوو، هەرچەندە ئەم دۆسیەیە لە کاتی کابینەی کازمی ئەنجامدرا، بەڵام زۆربەی لایەنە سیاسییەکان کازمی و تیمە داراییەکەی تۆمەتبار دەکەن بەوەی کە یان ئاگاداری بوون یان کەمتەرخەم بوون لە ڕێگریکردن لێی.

ئەم دۆخە پرسیاری جددی لەسەر ڕۆڵی چاودێری پەرلەمان دروستکردووە؛ ئایا دەکرێت نوێنەرانی خەڵک، دەنگی دەنگدەران بۆ بەرژەوەندی تایبەت و تێوەگلان لە گەندەڵیدا بەکاربهێنن؟ شارەزایان جەختدەکەنەوە ئەگەر شەفافیەت و بەڕێوەبردنێکی باش هەبووایە، عێراق دەکرا ئێستا وڵاتێکی پێشکەوتوو و خاوەن ئابوورییەکی بەهێز بووایە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا