
ژووری هەواڵ
سەرەڕای ئەو ئومێدانەی بۆ بنیاتنانی عێراقێکی نوێ و خۆشگوزەران دوای ساڵی ٢٠٠٣ هەبوون، بەڵام واقیعی ئێستای وڵاتەکە پێچەوانەی چاوەڕوانییەکان دەرکەوتن.
عێراق کە دەبوو ببێتە مەنزڵگەی بوژانەوە و پێشکەوتن، ئێستا لەژێر باری قورسی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتیدا دەناڵێنێت.
ئێستا کەمینەیەک لە دەسەڵاتداران، کە لە ڕێگەی دەنگی خەڵک و هەڵبژاردنەکانەوە گەیشتوونەتە پۆستە باڵاکان، سەروەت و سامانێکی خەیاڵییان کۆکردووەتەوە و بوونەتە ملیاردێر، لە بەرامبەردا زۆرینەی هاوڵاتییان لە کەمی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان وەک کارەبا، ئاو و هەلی کار دەناڵێنن.
ئەم جیاوازییە چینایەتییە زەقە بووەتە هۆی بێزارییەکی گشتی و لەدەستدانی متمانەی جەماوەر بە پرۆسەی هەڵبژاردن و دەسەڵات.
هاوڵاتییان پێیانوایە هەڵبژاردن و دەنگدان نەیتوانیوە گۆڕانکاری ڕیشەیی بەدیبهێنێت، بەڵکو تەنها بازنەیەک بووە بۆ دەستاودەستکردنی دەسەڵات لەنێوان هەمان ئەو کەسانەی کە بوونەتە هۆکاری دۆخی نالەباری ئێستای عێراق.
لەوەتەی پرۆسەی هەڵمەتی دەستگیرکردنی عێراق دەستیپێکردووە، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بۆگەنی گەندەڵی گەندڵکاران دەردەچێت و خەڵک زیاتر هەست بەو بۆگەنییە دەکات کە 23 ساڵە سەری مەنهۆڵەکەی داپۆشراوە.
