لەکاتێکدا کۆماری ئیسلامی ئێران لەژێر گەورەترین و سەختترین هێرشی ئاسمانیی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیلدایە، پرسیارێکی گەورە باڵی بەسەر شەقام و میدیاکاندا کێشاوە، ئایا مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە ژیاندا ماوە یان کوژراوە؟
24 سەعاتە، ئێران لەناو ئاگردا دەسوتێت و دەکوڵێت، لە ئۆپەراسیۆنێکی بێوێنەی ئەمریکا و ئیسرائیلدا کە بە مەبەستی لەناوبردنی سەرکردایەتی ئێران ئەنجامدرا، عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامی، لەگەڵ چەندین فەرماندەی باڵای سەربازی و حکومی، لەوانە وەزیری بەرگری (عەزیز نەسیرزادە) و فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسداران (محەمەد پاکپور) کوژران، لەم دۆخە پڕ لە ئاشووبەدا، بێدەنگی و دەرنەکەوتنی مەسعود پزیشکیان گومانی زۆری لای خەڵک دروستکردووە کە ڕەنگە ئەویش یەکێک بێت لە کوژراوەکانی ئەو بۆردومانە قورسانەی کرانە سەر کۆشک و بارەگاکانی پایتەخت.
بەڵام سەرەڕای ئەم بێدەنگییە، بەرپرسانی باڵای ئێران دڵنیایی دەدەن لەوەی کە پزیشیکیان لە ژیاندا ماوە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و محەمەد جەعفەر قائیم‌پەناه، جێگری سەرۆک کۆمار، بە فەرمی ڕایانگەیاند، کە مەسعود پزیشکیان لە ژیاندا ماوە و تەندروستییەکی باشی هەیە.
بەرپرسان جەختیان لەوە کردەوە کە سەرەڕای هێرشەکان بۆ سەر بارەگا هەستیارەکانی تاران، سەرۆک کۆمار سەلامەتە و لە ئێستادا سەرقاڵی بەڕێوەبردن و کۆنترۆڵکردنی ئەم قەیرانە مێژووییەیە وەک ئەوان دەڵێن.
بەپێی ووتەی چاودێرانی سەربازی دیارنەکەوتنی پزیشکیان لە شاشەکان، بەشێکە لە ڕێکارە توندە ئەمنییەکان و پرۆتۆکۆڵی جەنگی بۆ پاراستنی گیانی لە ترسی بەئامانجگرتنی دووبارە، نەک بەهۆی کوژرانییەوە، ئەمەش لە کاتێکدا ئێران پرسەی گشتی ٤٠ ڕۆژەی بۆ مەرگی ڕابەرەکەی ڕاگەیاندووە و وەڵامی مووشەکی هێرشەکان دەداتەوە، بەشێک لە چاودێران دەڵێن ، پزیشکیان ئێستا قورسترین ئەرکی مێژوویی لە ئەستۆدایە، سەرکردایەتیکردنی وڵاتێک کە لەبەردەم هەڕەشەی وێرانبوونێکی گەورەدایە.
بەڵام بەشێکی دیکە لە چاودێران پێیان وایە، دەرنەکەوتن و بێدەنگی پزیشکیان تەنها بۆ پاراستن و سەلامەتی ژیانی نییە، بەڵکو ئەگەری کوژرانی یا برینداربوونێتی.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا