تۆڕی سکای نیوزی ئەمریکی لە ڕێگەی ڕووماڵ و بەدواداچون بۆ  ڕووداوەکانی ئێران، شیکارییەکی بڵاوکردەوە و تێیدا پێشبینی کردووە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری وەشاندنی گورزێکی سەربازی بۆ سەر ئێران بدات لە ئەگەری کۆتاییهاتنی خۆپیشاندانەکانی ناوخۆی ئێران.

ڕاوێژکارانی سەرۆکی ئەمریکا، ئاگاداریان کردووەتەوە کە وەشاندنی گورزێکی سەربازی دژی ئێران لە کاتی ئێستادا و لەگەڵ بەردەوامیی خۆپیشاندانەکان، دەبێتە هۆی بەهێزکردنی پێگەی دەسەڵات دژی خۆپیشاندەران و ڕەنگە بەشدار بێت لە کەمکردنەوەی توندوتیژییەکەی، ئەمەش وای لە ترەمپ کردووە بڕیاری دواخستنی گورزەکە بدات تا کۆتاییهاتنی خۆپیشاندانەکان.

سەرۆکی ئەمریکا بەڵێنی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دژی ئێرانداوە لە ئەگەری "کوشتنی خۆپیشاندەران" 

لەلایەکی،ترەوە ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا (AFP)، ڕایگەیاند کە فەرەنسا باڵیۆزخانەکەی لە تارانی پایتەختی ئێران چۆڵ کردووە، پەمەس پاش تێکچوونی باری ئەمنی لەو ووڵاتە.

لە هەمان چوارچێوەدا، وەزارەتی دەرەوەی سوید ئامۆژگارییەکانی پەیوەست بە گەشتکردن بۆ ئێرانی نوێکردەوە و جەختی کردەوە: "بەهۆی بارودۆخی ئەمنییەوە، وەزارەتی دەرەوەی سوید ئامۆژگاری دەکات کە بە هیچ شێوەیەک گەشت بۆ ئێران نەکرێت، و داوا لەو سویدییانەش دەکات کە لە ئێرانن ئەو ووڵاتە جێبهێڵن".

چاودێران پێیان وایە ئەم هەنگاوە خێرایانە، لە چۆڵکردنی دیپلۆماتکاران و توندکردنەوەی هۆشدارییەکانی گەشتکردن، ڕەنگدانەوەی زیادبوونی مەترسییەکانە لە ئەگەری ئاراستەکردنی گورزێکی سەربازی ئەمریکی دژی ئێران، یان بەلایەنی کەمەوە چوونی ناوچەکە بۆ قۆناغێکی گرژی ئەمنی کراوە لە ڕۆژانی داهاتوودا.

پەیوەست بە دۆخی ئێران ، ئەمینداری گشتی "کەتائیبی حزبوڵا"، ئەبو حسێن حەمیداوی، بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوەو تێیدا باسی لە هەڵکشانی گرژییەکانی ناوچەکە کردووە و هۆشداری داوە لەوەی بە ئامادەکاری دەکرێت بۆ بەئامانجگرتنی ئێران.

هەروەها لە،بەیاننامەکەدا داوای لە لایەنگرانی ئەوەی بە "بەرەی مقاوەمە" دەناسرێت، بەتایبەتی لە عێراق کردووە، کە کەمتەرخەمی نەکەن.

هاوکات هۆشداری داوەتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازی لەگەڵ ئێران و ڕایگەیاندووە کە لێکەوتەکانی گەورە دەبن.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا