ژووری هەواڵ


​دابەشکردنی مووچەی ئەو وەزارەتە خۆژێنانەی عێراق دەستیپێکردووە و چاوەڕوان دەکرێت لەم ڕۆژانەدا، بە فەڕمی تەمویلی سەرجەم وەزارەتەکانی دیکەش دەست پێبکات و تا سەرەتای مانگ کۆتایی بە تەمویلەکتبێت.
سەبارەت بە مووچەی هەرێمی فەرمانەرانی کوردستانیش، لە دوێنێوە لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کراوەو بڕیارە دوای وەزارەتەکانی باشوور و ناوەڕاست مووچەی هەرێمیش تەمویل بکرێت.
پێشبینی دەکرێت ئەم مانگە مووچە بەراورد بە مانگی ڕابردوو زووتر دابەش بکرێت کە مانگی پێشوو بەهۆی نەبوونی کاش و زۆری پشووەکانەوە دواکەوت.
​سەبارەت بە داهاتووی مووچە، حکومەتی عێراق چەند جارێکدڵنیایی داوە کە مووچەی ئەمساڵ گەرەنتی کراوەو بێ گرفتە.
لای خۆشیەوە، فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق، ڕایگەیاند، کە تا کۆتایی ئەمساڵ هیچ کێشەیەک لە ناردنی مووچەی هەرێمدا نابێت، مەگەر حکومەتی عێراق خۆی شەڕمان پێبفرۆشێت.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا