
فەرماندەیی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگای سوەیدا وردەکاریی ڕووداوێکی تەقەکردنی بڵاوکردەوە کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی چوار هاووڵاتی لە گوندەواری شارەکە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فەرماندەیی ئاسایشی ناوخۆ ، لە پارێزگای سویدای باشوری سوریا، لە ناوچەی مەتونە دەستڕێژی گولـلە لە پێنج هاووڵاتی دروز کراوە، بەو هۆیەوە چواریان دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە و پێنجەمیشیان بە سەختی بریندار بووە.
ئاماژەی پێکردووە، بە ووتەی ئەو کەسەی لە ڕووداوەکە بە برینداری ڕزگاری بووە، دەرکەوتووە کە ئەنجامدەری تاوانەکە کارمەندێکی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشە..