
ژووری هەواڵ
دیاردەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و کوشتنیان لە تورکیا بووەتە مەترسییەکی گەورە و بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی ژنان، ساڵانە نێوان ۳۰۰ بۆ ٤۰۰ ئافرەت لەلایەن کەسە نزیکەکانیانەوە دەکوژرێن.
ئامارەکانی ڕێکخراوی مافی ژنان نیشانی دەدەن کە لە ساڵی ۲۰۲٥، لانی کەم ۳۹۱ ئافرەت کوژراون. لە نیوەی یەکەمی ئەم ساڵی ۲۰۲٦دا، لانیکەم ۱٥۰ ئافرەتی تر کوژراون و سەدان حاڵەتی مردنی گوماناویش تۆمار کراون.
زۆربەی ئەم تاوانانە لە ناو ماڵەکاندا و بەهۆی داواکاریی ژنان بۆ جیابوونەوە یان ڕەتکردنەوەی هاوسەرگیری ڕوودەدەن.
چالاکوانان جەخت لەوە دەکەنەوە کە کشانەوەی تورکیا لە ڕێککەوتننامەی ئەستەنبووڵ لە ساڵی ۲۰۲۱دا، دەسەڵاتی یاسایی بۆ پاراستنی ئافرەتانی لاواز کردووە و هۆکارێکی سەرەکییە بۆ بەرزبوونەوەی بەردەوامی ئەم ئامارە.
