دكتۆر یاسین تەها، لێکۆڵەر و شارەزا لە کاروباری عێراق ، لە زاری کەسە نزیکەکانی «عەلی زەیدی»یەوە بڵاوی کردووەتەوە کە ناوبراو بە توندی پەشیمانە لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیران و گوتوویەتی: «ئەگەر بگەڕێمەوە بۆ سێ مانگ پێش ئێستا، جارێکی دیکە ئەم پۆستە وەرناگرمەوە». بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، زەیدی جەختی کردووەتەوە کە دوای ٣٠ی ئەیلولیش لە بەرەنگاربوونەوە بەردەوام دەبێت، تەنانەت ئەگەر لەو پێناوەدا «پارچەپارچەش بکرێت».
بەپێی نوسینەکەی دکتۆر یاسین تەها، زەیدی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو بە ئامانجی «چاکسازیی ئابووری» دەستبەکار بوو، بەڵام ئێستا دەبینێت سەری چووەتە ناو تونێلە ئاڵۆزەکانی تەنگژەی ئەمنییەوە؛ چونکە گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی بەبێ چەسپاندنی ئاسایش، هیچ هەنگاوێکی ئابووری و دارایی جێبەجێ ناکرێت.
لێکۆڵەرەکە دوو نموونەی هێناوەتەوە کە بێدەسەڵاتیی سەرۆکوەزیران لە هەمبەر هەندێک دۆخ نیشان دەدات:
جارێک نەیتوانیوە پارچە زەوییەکی داگیرکراو بۆ دایکێک و کچەکەی وەربگرێتەوە و جارێکی دیکەش بەدوای هێزێکی ئەمنیدا گەڕاوە کە تەنها لەسەر کاغەز و لیستی مووچەدا هەبوون، بەڵام دواتر بۆی دەرکەوتووە ئەو هێزە لە واقیعدا بوونیان نییە و لەناو مەزرایەکی بەخێوکردنی «ئاسک»دا خۆیان حەشارداوە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا