
لیندسی گراهام، سیناتۆری دیاری کۆمارییەکان و داڕێژەری پڕۆژەیاسای پاراستنی کورد بە فەرمی پێشکەشکردنی پڕۆژەکەی بە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا ڕاگەیاند.
گراهام ئاماژەی بەوە کرد کە پڕۆژەکە لەلایەن هەردوو پارتی کۆماری و دیموکراتیەوە پشتیوانییەکی بەهێزی لێ دەکرێت و پێشبینی دەکات دەنگی پێویست بۆ پەسەندکردنی بەدەستبهێنێت.
بەپێی ناوەڕۆکی پڕۆژەیاساکە، حکومەتی ئەمریکا پابەند دەکرێت بە سەپاندنی سزا بەسەر هەر لایەن یان حکومەتێکدا کە هەڕەشە بۆ سەر کورد دروست بکات.