
مەرجە قورسەکانی واشنتۆن چوارچێوەی هەماهەنگیی دووچاری شۆک کردووە، بە جۆرێک نەخشەی سیاسیی بۆ پێکهێنانی حکومەت و دابەشکردنی پۆستەکانی پەکخستووە.
واشنتۆن پێیوایە چەککردنی گرووپە چەکدارەکان زۆر گرنگترە لە تەواوکردنی کابینەی حکومەت و هێڵی سووری لەسەر زۆربەی حزبەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی داناوە بۆ وەرگرتنی پۆستەکان. بەهۆی ئەم بنبەستە سیاسییەوە، پێشبینی دهکرێت بۆشایی لە پۆستە هەستیارەکاندا دروست ببێت و بۆ ماەیەک بە بەتاڵی بمێنێننەوە.
