
نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا بە توندی ڕەخنەی لە ئاستی گەندەڵی لە کابینەکەی محەمەد شیاع سوودانی گرت و بە (تاڵانی) ناوبرد. مالیکی جەختی کردەوە کە گەندەڵی لەو سەردەمەدا بە شێوەیەکی بێ وێنە تەقیوەتەوە و تەنها لە دۆسیەی عەدنان جومەیلیدا کورت نابێتەوە.
بە وتەی مالیکی، چەندین کەسی دیکەی هاوشێوەی جومەیلی لە کەرتەکانی کارەبا و بەندەرەکان و بوارەکانی دیکەدا هەن کە هێشتا ئاشکرا نەبوونە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە گەندەڵی لە حکومەتەکانی پێشووشدا هەبووە، بەڵام ئەو ئاستەی ئێستا لە مێژووی عێراقدا بێ پێشینەیە.
