🔻مالیکی کاندیدە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق

🔻دەسەڵاتدارانی هەرێم: مالیکی بە بڕینی مووچە و بوودجە تۆمەتبار دەکەن

🔻نوری مالیکی کە لە 2006-2014 سەرۆک وەزیرانی عێراق بوو، قۆناغی حوکمڕانییەکەی بە "سەردەمی زێڕینی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا" دادەنرێت، پەیوەندییەکانی مالیکی و کورد لە هاوپەیمانییەتییەکی توند و تۆڵەوە گۆڕا بۆ دوژمنایەتییەکی سەخت.

🔻هۆکارە سەرەکییەکانی دژایەتی مالیکی بۆ کورد و بابەتی بڕینی مووچە 

🔻 لە سەرەتای ساڵی 2014 کاتێک هەرێمی کوردستان دەستی کرد بە هەناردەکردنی نەوت بە شێوەیەکی سەربەخۆ بۆ تورکیا بەبێ ڕەزامەندی بەغدا، مالیکی وەک کارتێکی گوشار بڕیاری دا پشکی 17٪ی بودجەی هەرێم ببڕێت.

ئەم بڕیارە بووە هۆی دروستبوونی قەیرانێکی دارایی گەورە لە هەرێم کە تا ئێستاش کاریگەرییەکانی ماوە،

دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان ئەم بڕیارەی مالیکی بە شەڕی برسی کردن و پێشێلکردنی دەستوور ناوبرد.

🔻مالیکی هەرچەندە لە ڕووی هێزی سەربازی لاوازو بێ هێزبوو، بەڵام ئەو بەردەوام هەڕەشەی لەهەرێمی کوردستان دەکردو تەنانەت لە یەکێک لە کۆبونەوەکان لەگەڵ ژمارەیەک لە سیاسیەکانی شیعە، ووتبووی هەر کات فڕۆکەی F_16 گەیشتە دەستم خۆم دەزانم چۆن مامەڵە لەگەڵ هەرێم دەکەم.

🔻مالیکی ڕێگری دەکرد لە جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستوور (کە تایبەتە بە چارەنووسی کەرکووک و ناوچەکانی دیکە). ئەو نەیدەویست ئەم ناوچانە بگەڕێنەوە سەر هەرێمی کوردستان و هەوڵی دەدا دەسەڵاتی سەربازی بەغدا لەو ناوچانە بەهێز بکات.

🔻لە ساڵی 2012 ، مالیکی هێزێکی سەربازی بە ناوی "فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە" دروست کرد بۆ ئەوەی لە ناوچە جێناکۆکەکان (کەرکووک، دیالە، سەلاحەدین) جێگیر بکرێن. ئەمە مەترسییەکی گەورە بوو بۆ سەر پێشمەرگە و نزیک بوو شەڕی ناوخۆیی لێ بکەوێتەوە، کوردیش ئەمەی بە هەوڵێک بۆ "دیکتاتۆرییەت" دەبینی بۆیە ڕێگەی نەدا ئەو هێزە وەک مالیکی دەیویست دەستبەکاربێت

 

🔻ململانێیەکی توند لە نێوان نوری مالیکی و مەسعود بارزانی (سەرۆکی ئەوکاتی هەرێم) دروست بوو. بارزانی چەندین جار مالیکی بەوە تۆمەتبار کرد کە بەرەو "دیکتاتۆرییەت" دەچێت و دەیەوێت هەموو دەسەڵاتەکان لە دەستی خۆیدا کۆبکاتەوە. تەنانەت لە ساڵی 2012کورد و بەشێک لە شیعە و سوننەکان (لیستی ئەلعێراقییە و موقتەدا سەدر) هەوڵیان دا لە پەرلەمان متمانە لە مالیکی وەربگرنەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.

🔻مالیکی بڕوای بە دەوڵەتێکی ناوەندیی بەهێز هەبوو لە بەغدا، ئەو پێی وابوو ئەو دەسەڵاتە فراوانەی هەرێمی کوردستان هەیەتی (وەک سوپای سەربەخۆ، ئابووری سەربەخۆ، دیپلۆماسی سەربەخۆ) هەڕەشەن بۆ سەر یەکپارچەیی عێراق، بۆیە هەموو هەوڵێکی بۆ لاوازکردنی قەوارەی هەرێم بوو.

🔻کاتێک لە ساڵی 2014 مووسڵ کەوت و داعش سوپاو هێزەکانی بەغدای لە شارو شاروچکە سوننیەکان وەدەرنا، زۆرێک لە کورد و سوننەکان مالیکییان بە بەرپرسیار دەزانی بەهۆی سیاستە تایفییەکانی، دوای ئەوە، لایەنە کوردییەکان و نێودەوڵەتییەکان فشاریان کرد کە مالیکی نابێت ببێتەوە بە سەرۆک وەزیران بۆ خولی سێیەم، ئەمەش کینەی مالیکی بەرامبەر بە کورد زیاتر کرد.

🔻دژایەتی مالیکی بۆ کورد تێکەڵەیەک بوو لە ململانێ لەسەر دەسەڵات و پارەو نەوت، لەگەڵ جیاوازییەکی قووڵی ئایدۆلۆژی؛ مالیکی دەیویست حاکمێکی بەهێز بێت لە بەغدا، و کوردیش دەیانویست سەربەخۆیی زیاتریان هەبێت. بڕینی مووچەش گەورەترین و کاریگەرترین چەکی ئەو بوو دژی گەلی کورد.

🔻لە دوایین کۆبونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران، محەمەد شیاع سودانی پاشەکشەی کرد لە خۆ کاندیدکردن و نوری مالیکی وەک تاکە کاندیدی شیعە دیاریکرا.

🔻بەراورد بەو هەشت ساڵەی کە مالیکی سەرۆک وەزیران بوو، عێراقی ئێستا لە هەموو ڕوویەکەوە بەهێزترەو هەرێمی کوردستان لاوازترە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا