مارک ساڤایا، نوێنەری ئەمەریکا بۆ کاروباری عێراق، ڕایگەیاند؛ زنجیرەیەک کۆبوونەوەی گرنگی لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا و نووسینگەی کۆنترۆڵکردنی سەرمایە بیانییەکان (OFAC) ئەنجامداوە. کۆبوونەوەکان تایبەت بوون بە تاوتوێکردنی ئاستەنگەکان و دەرفەتەکانی چاکسازی لە سیستەمی بانکی عێراق، چ لە کەرتی دەوڵەتی و چ لە کەرتی تایبەتدا.

ساڤایا ئاماژەی بەوە کرد، پێداگریەکی تەواو هەیە لەسەر بەهێزکردنی حوکمڕانی دارایی، پابەندبوون بە سیستمە جیهانییەکان و لێپرسینەوەی دامەزراوەیی. ڕاشیگەیاند: "ڕێککەوتووین لەسەر ئەنجامدانی پێداچوونەوەیەکی گشتگیر و ورد بۆ هەموو ئەو تۆمار و مامەڵە داراییە گومانلێکراوانەی کە دامەزراوە، کۆمپانیا و کەسایەتییە عێراقییەکان تێیدا بەشدارن."

بەگوێرەی گوتەکانی نوێنەری ئەمەریکا، ئەم پێداچوونەوەیە ئەو دۆسیانە دەگرێتەوە کە پەیوەندییان بە قاچاخچێتی، سپیکردنەوەی پارە و پڕۆژە داراییە ساختەکانەوە هەیە، وەک سەرچاوەیەک بۆ دابینکردنی دارایی و کاراکردنی چالاکییە تیرۆریستییەکان بەکاردەهێنرێن.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ساڤایا ئاشکرای کرد؛ باس لە هەنگاوەکانی داهاتوو کراوە بۆ سەپاندنی سزا بەسەر ئەو کەسانەی یەکپارچەیی دارایی و دەسەڵاتی دەوڵەتی عێراق تێکدەدەن.

نوێنەری ئەمەریکا ستایشی ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی کرد و گوتی: "پەیوەندی نێوان عێراق و ئەمەریکا لە سەردەمی سەرۆک دۆناڵد جەی ترەمپ، لە هیچ کاتێکدا بە ئەندازەی ئەمڕۆ بەهێز نەبووە."

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا