جێگری پێشوی سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند كورد هاوبەشێكی سەرەكی ئەمەریكایەو لە جەنگی تیرۆردا رۆڵێكی باڵایان هەبوو بۆیە بەبێ‌ كورد حكومڕانی لە سوریا شكست دەهێنێ‌.
مایك پێنس، جێگری پێشوتری سەرۆكی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ بڵاوكراوەی (ناشناڵ ریڤیو) رایگەیاند" سەركەوتنی حكومەتی سووریا بەندە بە پاراستنی پێگەی كورد و مەسیحی لە سووریا، بۆیە پێویستە ئەمریكا ئاستی قوربانیدانی كورد لە جەنگ  دژی داعش لەبەرچاو بگرێت".
پێنس ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت پێگەی كورد لە سووریا بە دەستوور و بە بەشداریی راستەقینە لە حوكمڕانیی وڵاتەكەدا بپارێزرێت، ئەگەرنا ئاشتیی لە سووریا شكست دەهێنێت.
جێگری پێشوتری سەرۆكی ئەمریكا جەختی لەوەكردوەتەوە، ئەمریكا نابێت لە پێناو گۆڕانكاریی لە هاوسەنگیی هێز لە ناوچەكەدا، پشت لە كورد بكات و رۆڵیان وەك هاوپەیمانێك لە دژی تیرۆریستانی داعش لەبەرچاو نەگرێت.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا