​بەپێی سەرچاوەکانی رۆژنامەی «الشرق الأوسط»، هەماهەنگی ئەمنی و سیاسی لە نێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لە زیادبووندایە، چونکە لە ئێستادا هەولێر پشتگیری لە هەوڵەکانی بەغدا دەکات بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چەک لە دەست دەوڵەتدا.
​سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە،کە سەردانی چەند ڕۆژی ڕابردووی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ دیمەشق، کاریگەری هەبووە لە کەمکردنەوەی نیگەرانییە هاوبەشەکانی نێوان بەغدا و دیمەشق لەسەر پرسە سیاسی و ئەمنییەکان.
​هەروەها بارزانی پەیامی نێوان سەرۆکوەزیرانی عێراق عەلی زەیدی و سەرۆکی سووریا ئەحمەد شەرعی گواستووەتەوە و ڕێگەی بۆ ئەگەری سەردانی عەلی زەیدی بۆ دیمەشق ڕەخساندووە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا