
ستیف ویتكۆف نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست ئاشكرای كرد كە ئێران دەیەوێ كات بكوژێ و نایەوێ دەستبەرداری پیتاندنی ئەتۆم بێت و رێكەوتنیشی ناوێ.
ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە فۆکس نیوزی ڕاگەیاند" سەرۆک ترامپ بە پەرۆشم بزانم بۆچی کۆماری ئیسلامی "تەسلیمی فشارە توندەکانی ئەمریکا" نەبووە و لەگەڵ واشنتۆن نەگەیشتووەتە ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی.
ئاماژەی بەوەشکرد، ترەمپ نایەوێت وشەی "تەسلیمبوون" بەکاربهێنێت، بەڵام سەری سوڕماوە لەوەی ئێران سەرەڕای بوونی زۆری هێزی دەریایی ئەمریکا لە ناوچەکەدا، هێشتا نەهاتووە بڵێت "کە چەکی ئەتۆمی ناوێت".
ویتکۆف وتی" واشنتۆن پێشبینی دەکات کۆماری ئیسلامی بە فەرمی ڕایبگەیەنێت کە بەدوای چەکی ئەتۆمیدا ناگەڕێت و هەنگاوی تایبەتی بۆ سەلماندنی ئەوە بخاتەڕوو".
نێردەی تایبەتی ترەمپ دەڵێت" لەو باوەرە دام کۆماری ئیسلامی ئێران نایەوێت رێککەوتن بکات".
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە دانوستانە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا پێشکەوتنێکی کەمی بەخۆیەوە بینیوە و پرسە سەرەکییەکانی وەک پیتاندنی یۆرانیۆم، بەرنامەی مووشەکی ئێران و بازنەی یارمەتیدانی سزاکان هێشتا چارەسەر نەکراون.