🔻ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەنقەرە و تەلئەبیب پەرەدەسەنێت
🔻ئەردۆغان: ئیسرائیل دەیەوێت ئاشوب لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و دوورگەی قوبرس بنێتەوە.
🔻نەتانیاهوو: ئەردۆغان دیکتاتۆرێکی دژە جووەو کۆمەڵکوژی دژی کورد و پشتگیری لە حەماس دەکات
​لە نوێترین گرژیی دیپلۆماسی و سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە وتارێکدا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی، بە توندی ئیدانەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر لوبنان و سووریا کرد.
ئەردۆغان ڕایگەیاند، ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا لە حەلەب و دیمەشق و بەیروتەوە دەست پێدەکات.
ناوبراو هۆشداری دا کە ئامانجی ئیسرائیل جێبەجێکردنی خەیاڵی خاکی بەڵێندراوە و دەیەوێت ئاشوب لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و دوورگەی قوبرس بنێتەوە. ئەردۆغان جەختی کردەوە کە تورکیا چاوپۆشی لە هیچ هێرشێک ناکات و هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر مافی قوبرسییە تورکەکان، بە وەڵامێکی یەکلاکەرەوە و بەهێز ڕووبەڕوو دەبێتەوە.
​لە بەرامبەردا، بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بە توندی وەڵامی ئەو لێدوانانەی دایەوە و ڕایگەیاند، ئەردۆغان دیکتاتۆرێکی دژەجووە و تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی دژی کورد و گەلەکەی خۆی دەچەوسێنێتەوە و نەیارانی زیندانی دەکات و پشتگیری لە حەماس دەکات.
نەتانیاهوو ڕاشیگەیاند، ئەردۆغان گەلەکەی خۆی دەچەوسێنێتەوە و نەیارانی زیندانی دەکات.
نەتانیاهوو دووپاتی کردەوە کە سوپای ئیسرائیل بەردەوام دەبن لە دژایەتیکردنی ئێران و بریکارەکانی لە ناوچەکەدا.
بە بۆچوونی چاودێرانی سیاسی، ​ئەم ئاڵوگۆڕە توندەی تۆمەتەکان، قوڵبوونەوەی ململانێ سیاسی و ئایدیۆلۆژییەکانی نێوان هەردوو وڵات نیشان دەدات. لە کاتێکدا ئەردۆغان هەوڵ دەدات خۆی وەک بەرگریکاری سەروەریی وڵاتانی دراوسێ و مافە ناوچەییەکان نیشان بدات، نەتانیاهوو بە بەکارهێنانی دۆسیەی کورد و نەیارانی ناوخۆیی تورکیا، هەوڵی بێبەهاکردنی هەڵوێستەکانی تورکیا دەدات. ئەم دۆخە ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ زیاتر ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکان لە ناوچەکەدا، بەتایبەت لە سایەی بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل و هەڵوێستی ڕەخنەگرانەی ئەنقەرە لەو کردارانە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا