'

 

🔻قائانی:چەکەکانتان ڕادەستی دەوڵەت نەکەن و وەک کارتێکی فشار دژی واشنتۆن بەکاری بهێنن
🔻قائانی: ئێوە یەکێکن لە باڵەکانی ئێران و نامانەوێت ئەو باڵە لە دەست بدەین.
🔻قائانی: ئەگەر پێکدادانی چەکداری ڕووبدات، حکومەتی عێراق زیانمەندی گەورە دەبێت.


کەناڵی (ئەلحوڕە عێراق)، لە بەدواداجونێکیدا، لەمەڕ سەردانەکەی ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ عێراق کۆمەڵێک نهێنی دیدارەکانی قائانی و لایەنە عێراقیەکانی ئاشکرا کردووە.
لە بەدواداچوونەکەدا هاتووە،​لە کاتێکدا عێراق بەرەو کۆتایی مۆڵەتی دیاریکراوی هەنگاو دەنێت بۆ چەککردنی گرووپە چەکدارەکان و کۆنتڕۆڵکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا، زانیارییە نوێکان ئاشکرایان کردووە کە فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، ئیسماعیل قائانی، لە سەردانێکی نهێنیدا بۆ بەغدا داوای لە گرووپە عێراقییەکان کردووە چەکەکانیان ڕادەستی دەوڵەت نەکەن و وەک کارتێکی فشار دژی واشنتۆن بەکاری بهێنن.

​بەگوێرەی سەرچاوە سیاسی و ئەمنییەکان، قائانی، لەم سەردانەدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەو چەکانە چەکی ئێرانن نەک تەنها گرووپەکان و داوای لە سەرکردەکان کردووە کە پرسی چەک بکەنە کارتی فشار تا واشنتۆن ناچار بکرێت سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی  عێراق پەرە پێبدات و هێزە چەکدارەکان پڕچەک بکات، بە ئامانجی ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی ئاسمانی عێراق لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بۆ چاودێریکردنی ئێران.
قائانی بە گرووپەکانی ڕاگەیاندووە، ئێوە یەکێکن لە باڵەکانی ئێران و نامانەوێت ئەو باڵە لە دەست بدەین.
هەروەها ناوبراو سەردانی شانە بچووکەکانی بەکارهێنانی درۆنی کردووە کە ڕاستەوخۆ لەگەڵ سوپای پاسداران کار دەکەن و جارێکیتر ڕێکیخستووەتەوە.

سەرچاوەیەک لە چوار چێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاندووە، قائانی بەسەر کردەکانی ڕاگەیاندووە، ئەگەر پێکدادانی چەکداری لەنێوان هێزە ئەمنی و گرووپە چەکدارەکان ڕووبدات، حکومەتی عێراق زیانمەندی گەورە دەبێت.
گلەییشی لەو گرووپانە کردووە، کە چەکیا ڕادەست کردووەو ووتویەتی، هاوپەیمانی ئەمریکا بۆ ئێوە بێ سودە.
​حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی، جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەر ڕفتارێکی چەکدار دەرچوو لە چوارچێوەی دەوڵەت دوای کۆتایی هاتنی مۆڵەتی ۳۰ی ئەیلول، ڕووبەڕووی ماددەکانی ياسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەبێتەوە. لەم پێناوەشدا، هێزە ئەمنییەکان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و بڕیارە پڕۆژەیاسایەکی تایبەت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی یەکجارەکی چەک لە پەرلەماندا کاری لەسەر بکرێت.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا