
دانوستانەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران گومانی بۆ بازرگانانی نەوت دروست كردوە و ئەمڕۆ دووشەممە نرخی ئەم كاڵا شلە كەمێك رووی لە بەرز بوونەوە كرد.
ئەمڕۆ دوشهممه نرخی نەوتی خاوی برێنت چوار سەنت بهرزبوهوه و گەیشتە 67.79 دۆلار، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا چوار سەنت بهرزبوهوه و گەیشتە 62.93 دۆلار.
هەردوو جۆرهكهی نهوت هەفتەی ڕابردو دابەزینی هەفتانەیان تۆمارکرد، برێنت نزیکەی لەسەدا 0.5 دابەزیوە و تهكساسی ئهمریكا لەسەدا یەک دابەزیوە، ئەوەش دوای ئەوەی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ڕۆژی پێنجشەممەدا کە واشنتن دەتوانێت لەماوەی مانگی داهاتودا لەگەڵ ئێران بگاتە ڕێککەوتن، بوە هۆی دابەزینی نرخەکان لەو ڕۆژەدا.