
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا ڕووی لە بەرزبوونەوە کردەوە، و نەوتی خاوی برێنت سنوری ١٠٦ دۆلاری تێپەڕاند؛ ئەوەش دوای ئەوەی هێرشکرایە سەر هێڵی سەرەکی بۆڕی نەوتی سعوودیە و هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەروی هورمز کەمبووەوە.
داتاکانی بازاڕی جیهانیی وزە
• نەوتی خاوی برێنت: بە ڕێژەی ١.١٨٪ بەرزبووەوە و گەیشتە ١٠٦.٩٣ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
• نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی: بە ڕێژەی ١.٢٤٪ زیادبوو و گەیشتە ١٠٢.٦٥ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخ
• لەکارکەوتنی بۆڕی سعوودیە: هێرشەکان بۆ سەر هێڵی سەرەکی بۆڕی نەوتی "ڕۆژهەڵات-ڕۆژئاوا"ی سعوودیە بوونە هۆی پەکخستنی. ئەم هێڵە ڕۆژانە توانای گواستنەوەی نزیکەی ٤ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەیە بەرەو بەندەری یەنبەع (کە دەکاتە ٤٪ی دابینکردنی نەوتی جیهان).
• تۆمەتبارکردنی گرووپەکان: ڕیاز گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێرانی لە عێراق تۆمەتبار کردووە بە ئەنجامدانی هێرشەکە.
• کەمبوونەوەی هاتوچۆ لە گەروی هورمز: هاتوچۆی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لەم گەرووەدا بۆ کەمتر لە ١٠ کەشتی لە ڕۆژێکدا دابەزیوە، لە کاتێکدا پێشتر تێکڕای ڕۆژانەی ١٤ کەشتی بووە.
مەترسییەکانی داهاتوو
بازرگانان و کڕیارانی نەوتی سعوودیە هشداری دەدەن کە ئەگەر کارکردن لە هێڵی ڕۆژهەرۆژئاوا دەستپێنەکاتەوە، لە ماوەی چەند ڕۆژێکی کەمدا کۆگاکانی نەوت بە تەواوی خاڵی دەبنەوە و بازاڕەکانی وزە ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورەی دابینکردن دەبنەوە.
