
ئەمڕۆ هەینی، پەرلمانی تورکیا پرۆژەیاسای تایبەت بە تێکەڵکردنەوەی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و پرۆسەی چەکدانانیان تاوتوێ دەکات، بڕیارە دوای ئەم هەنگاوەش بۆ دەنگدان ڕەوانەی دەستەی گشتی پەرلمان بکرێت.
جەودەت یەڵماز، جێگری سەرۆککۆماری تورکیا، ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی پشت بە یەکڕیزیی ریزەکانی دەبەستێت بۆ پووچەڵکردنەوەی هەر پیلانگێڕییەکی هەرێمی.
بە ووتەی یەڵماز، ووڵاتەکەی بەیەکڕزی بەردەوام دەبێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو پیلانە دەرەکییانەی کە ئیمپڕیالیزم لە ناوچەکە هەیەتی
