پاکستان ڕۆژی شەممە جەختی شەڕی سەرتاسەری كردەوە، ئەمەش دوای وەرگرتنی پاڵپشتیی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە شەڕەکەیدا دژی دەسەڵاتدارانی تالیبان لە ئەفغانستان دێت .

 عەتاوڵا تارار، وەزیری زانیاریی پاکستان بەیانی ڕۆژی شەممە لە پلاتفۆڕمی "X" دوپاتیکردەوە کە پاکستان لە ژێر "هەمو بارودۆخێکدا" پارێزگاری لە خاکەکەی دەکات. ئەوە دوای كەمێك لەوەی  كە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پاڵپشتی خۆی بۆ پاکستان ڕاگەیاند.

لایخۆیه‌وه‌ ئەلیسۆن هوکەر، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئه‌مریكا بۆ کاروباری سیاسی، دوای گفتوگۆکانی لەگەڵ بەرپرسێکی پاکستانی لەسەر "X" نوسیویەتی، "بەردەوامین لە چاودێریکردنی وردی دۆخەکە و پاڵپشتی خۆمان بۆ مافی پاکستان لە بەرگریکردن لە خۆی لە بەرامبەر هێرشەکانی تالیبان دەربڕیوە".

هاوكات شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە ڕێگەی هەژماری حکومەتەکەی لە پلاتفۆڕمی "X"، جەختیکردەوە کە "هێزەکانیان هەمو توانایەکی پێویستیان هەیە بۆ تێکشکاندنی هەر تەماحێکی دەستدرێژیکارانە". خواجە ئاسف وەزیری بەرگریش ڕایگەیاند، "سەبرمان نەما. ئێستا بوەتە شەڕێکی کراوە لە نێوان ئێمە و ئێوەدا".

لە بەرامبەردا زەبیحوڵا موجاهید، وتەبێژی تالیبان وەڵامی دایەوە و وتی، حکومەتەکەی دەیەوێت ململانێکان لە ڕێگەی "دیالۆگ"ـەوە چارەسەر بکات و ناوبراو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "چەندین جار جەختمان لەسەر پێویستی چارەسەری ئاشتییانە کردوەتەوە و هێشتاش دەمانەوێت کێشەکە لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکرێت".

ئیسلام ئاباد، کابول تۆمەتبار دەکات بە داڵدەدانی گروپە چەکدارەکان کە لە ناو ئەفغانستانەوە هێرش بۆ سەر پاکستان ئەنجامدەدەن، بەڵام حکومەتی تالیبان ئەوە ڕەتیدەکاتەوە. لەكاتێكدا بزوتنەوەی تالیبانی پاکستان بەرپرسیارێتی زۆربەی ئەو هێرشانەی گرتۆتە ئەستۆ.

دوای چەند مانگێک لە تێکچونی پەیوەندییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان، ئیسلام ئاباد ڕۆژی هەینی کابول و شارە گەورەکانی ئەفغانستانی بۆردومانکرد و "شەڕی کراوە"ی دژی دەسەڵاتدارانی تالیبان ڕاگەیاند، وەک وەڵامێک بۆ هێرشێکی ئەفغانی بۆ سەر سنورەکان.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا