
محەمەد سەمعان پارێزگاری کەرکووک ڕایگەیاند، پرۆسەی جیاکردنەوەی ناوی ئەو کەسانەی بۆ (7304) گرێبەستەکە پێشکەشیان کردووە هێشتا کۆتایی نەهاتووە. هاوکات ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە تەرخانکردنی ڕێژەی 32% بۆ پێکهاتەیەکی دیاریکراو دەکەن.
پارێزگاری کەرکووک ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو نووسراوەی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا ئاراستەی کردووە، تەنها داواکارییەکە بۆ تەواوکردنی ڕێکارە کارگێڕییەکانی جیاکردنەوەی ناوەکان، نەک ڕاگەیاندنی کۆتایی ناوەکان.
سەبارەت بە لایەنی داراییش، پارێزگار ڕوونیکردەوە کە ئەگەر ناوەکانیش دوای مانگێکیش ڕابگەیەندرێن، کێشەی داراییان دەبێت؛ چونکە ئەو بوجەیەی بۆ ئەو مەبەستە تەرخانکرابوو، ماوەکەی نزیکەی حەوت مانگ لەمەوبەر کۆتایی هاتووە.
