
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و بڕیارە لەگەڵ سەرۆکایەتییەکان و سەرکردە باڵاکان کۆببێتەوە.
بە ووتەی بەرپرسانی هەردوو ووڵات، ئامانجی سەرەکی ئەم سەردانە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکەیە.
بەڵام بەپێی زانیاریەکان بنکەو بارەگاو بوونی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەرێمی کوردستان، یەکێک دەبێت لە تەوەری گفتوگۆکانی قالیباف و لایەنی عێراقی.
