
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، ڕایگەیاند، تاران هیچ ئاشتییەک لەگەڵ ئەمریکادا نابینێت و هەرگیز ئیسرائیل بە فەرمی ناناسێت.
قالیباف لە لێدوانێکدا ووتی، ڕێڕەوی دیپلۆماسی دەبێت توانای چەسپاندن و بەهێزکردنی دەستکەوتەکانی مەیدانی هەبێت، ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە جێبەجێکردنی تێگەیشتن لەگەڵ واشنتۆن سەختە بەڵام مومکینە، بەو مەرجەی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی وڵاتانی ناوچەکە و کۆتاییهێنان بە جەنگ لەگەڵ هاوپەیمانەکانی ئێران لەخۆ بگرێت.
ئەم لێدوانانە لەکاتێکدایە کە پەیوەندییە ناڕاستەوخۆکانی نێوان تاران و واشنتۆن بەردەوامە بۆ گەیشتن بە تێگەیشتنێک کە گرژییەکانی ناوچەکە کەم بکاتەوە.
