
وەزیری دەرەوەی عێراق و هاوتاکەی لە ئێران، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، هێرشەکەی سەر سعودیە، کارەکانی لیژنەی هاوبەشی لێکۆڵینەوە، هەروەها هۆکارەکانی داخستنی ژمارەیەک لە دەروازە سنوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاندووە، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ عەباس عێراقچی، هاوتای ئێرانییەکەی، هەبووە و لە پەیوەندییەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغدا و تاران تاوتوێ کراون.
بەپێی ڕاگەیێندراوەکە، هەردوو وەزیر باس لە ڕێوشوێنە پەیوەندیدارەکان بە داخستنی ژمارەیەک لە دەروازە سنوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردووە، هێرشەکەی سەر سعودیە و ڕێکارەکانی گیراوەتەبەر لەو بارەیەوە، لە پەیوەندییەکەدا تاوتوێ کراون.
