
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە ڕێگەی نامەیەکی فەرمییەوە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش، داوای کرد کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەستبەجێ بۆ کۆتاییهێنان بە فشارە ئابورییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بێتە دەنگ.
لە نامەکەیدا، وەزیری دەرەوەی ئێران واشنتن تۆمەتبار دەکات بەوەی وڵاتانی بێلایەن ناچار دەکات بەشداربن لە ئەوەی بە "تیرۆری ئابوری" دژی گەلی ئێران ناوی دەبات، و داوا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بە فەرمی داوا لە ئەمریکا بکات دەستبەرداری ئەو ڕەفتارە نایاساییانە بێت و ڕێز لە سەروەریی وڵاتان بگرێت.
خاڵە سەرەکییەکانی نامەکەی عێراقچی:
شکستی سیاسەتی واشنتن: ئێران پێیوایە ئەمریکا لە ساڵانی 2025 و 2026 لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی لە دژی تاران شکستی هێناوە و نەیتوانیوە وڵاتانی دیکە پەلکێشی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بکات.
پەنابردن بۆ سزای ئابوری: بە وتەی عێراقچی، لەبەر سەرهەڵدانی شکستە سەربازییەکان، واشنتن پەنای بۆ بژارەی سزادان و فشار بردووە تاوەکو وڵاتانی سەربەخۆ لە بڕیاری بەشدارینەکردن لە دەستدرێژییەکان پاشەکشە پێبکات.
ساتەوەختێکی چارهنووسساز: هۆشداری دراوە کە نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی مێژووییدایە بۆ پاراستنی بنەماکانی سەروەریی دەوڵەتان و ڕێگریکردن لە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی.
باکگراوندێکی کورت
لە دوای کشاندنەوەی واشنتن لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ئێران ڕووبەڕووی زنجیرەیەک سزای قورسی دارایی بووەتەوە. تاران هەمیشە ئەم سزایانە بە "شەڕی ئابوری" ناودەبات و بەردەوام هەوڵ دەدات لە ڕێگەی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانەوە پشتیوانی و فشار بۆ هەڵوەشاندنەوەیان بەدەستبهێنێت.
