
وەزیری دەرەوەی روسیا هۆشداری دایە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و رایگەیاند هێرش كردنە سەر ئێران یاریكردنە بەئاگر و بارودۆخی ناوچەكە ئاڵۆز دەكات.
سێرگی لاڤرۆڤ له لێدوانێكدا رایگهیاند، "من لە نزیکەوە بەدواداچون بۆ کاردانەوەکان دەکەم بەرامبەر بەو شتانەی لە ناوچەکەدا ڕودەدەن، کاردانەوەی دەوڵەتانی عەرەبی و کەنداو، کەس نایەوێت پەرەسەندنێکی نوێ بێت، هەموان تێدەگەن کە ئەمە یاری بە ئاگرە".
ئاماژهی بهوهشكرد، بنیامین نهتهنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل "چالاکانە پێداگری دەکات لەسەر گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند دژی ئێران، ئەوەش مافە ڕەواکانی بەپێی پەیماننامەی نەهێشتنی چەکی ئەتۆمی و پەیماننامە و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانی دیکە تێکدەدات".
لاڤرۆڤ هۆشداریدا لەوەی "ئەو وروژاندنانە دەتوانن ئەو ڕەوتە ئەرێنییە تێکبدەن کە لە ساڵانی ڕابردودا شاهیدی بوین، کە وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دادەمەزرێنن"، جەختیشی کردەوە کە "قۆناغی سەرەکی لێرەدا ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سعودیە و ئێران بوە".
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ههروهها ئاشکرایکرد کە "ئەو سیگناڵانەی کە وڵاتانی عەرەبی بۆ واشنتن دەینێرن، بە ڕونی داوای خۆگرتن و بەدواداچون بۆ ڕێککەوتن دەکەن کە لە لایەک مافە ڕەواکانی ئێران کەمنەکەنەوە و لە لایەکی دیکەشەوە دڵنیاببنهوه لهوهی كه ئێران بەرنامەی تایبەت و ئاشتیخوازانەی هەیە لە بواری پیتاندنی یۆرانیۆمدا".
سهرهڕای زیادكردنی هێزی سهربازی له دهوروبهری ئێران، له 6ی ئهم مانگهوه تاوهكو ئێستا دو گهڕی دانوستان لهنێوان ئهمریكا و ئێران بهڕێوهچوه و لهبارهی پرسی بهرنامهی ئهتۆمی گفتوگۆیان كردوه.