
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی جەختیکردەوە کە حکومەت لە پرۆسەی کۆنترۆڵکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا بەردەوامە و هیچ پاشگەزبوونەوەیەکی تێدا نییە. فەریق سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند، کە ئەم سیاسەتە نیشتمانییە ئامانجی بەهێزکردنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و پاڵپشتیکردنی وەبەرهێنان و چەسپاندنی سەروەریی دەوڵەتە، کە ئەمەش هەنگاوێکی یەکلاکەرەوەیە بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی سەقامگیر و ئارام بۆ نەوەکانی داهاتووی وڵاتەکەمان. بۆیە بەهیچ جۆرێ پاشگەزبوونەوەی تێدا نییە.
