
لە بەیاننامەیەکدا سەرکردایەتی ڕۆحی تائیفەی یەکتاپەرستانی درووز (موەحیدین) شێخ حیکمەت سەلمان ئەلهەجەری داوا لە کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی دەکات، لە ئاست ئەو هێرش و پەلامارانە دڕندانانەیەی حکومەتی سوریاو گروپە چەکدارەکانی بێدەنگ نەبن.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە ،ئێمە لە پێگەی خۆمان لە سەرکردایەتی ڕۆحی و بەناوی خۆمان و هەموو ئازادیخوازانی "باشان" (سوەیدا)، سەرکۆنە و ئیدانەی ئەم هێرشە دڕندانە بەردەوامە دڕندانە بەردەوامەکان دەکەین کە لەلایەن هێزەکانی حکومەتی کاتی لە دیمەشق و تاقمە تەکفیرییەکانی سەر بەوئەوانەوە دەکرێتە سەر خوشک و برا و بێتاوانانی کورد لە ناوچە ئازادەکانی خۆیان لە حەلەب و دەوروبەری، کە هاوکاتە لەگەڵ چەواشەکارییەکی میدیایی گەورە کە ڕاهاتوون لەسەری بۆ شێواندنی ڕاستییەکان.
داواش داوا لە وڵاتانی جیهان و لایەنە نێودەوڵەتییەکان دەکات ڕۆڵی خۆیان بگێڕن لە ڕاگرتنی ئەم پێشێلکارییە دووبارانە و ئەم دەستدرێژیانەی دەکرێنە سەر کەمینە ئارامەکان و کۆتایی بەم شانۆگەرییە شەرمەزارە بهێنن کە لەبەردەم چاوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا ڕوودەدات، کە هیچ نییە جگە لە هەوڵێک بۆ گۆڕینی دیمۆگرافی و جینۆسایدکردنی کەمینەکان، ئەمەش پێشێلکردنێکی زەق و ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و لادانە لەو بەڵێنانەی لە کۆڕ و کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکانی ئەم دواییەدا دراون.
لە بەشێکی تری بەیاننامەکەی ،شێخ حیکمەت سەلمان ئەلهەجەری، سەرۆکی ڕۆحی تائیفەی موەحیدینی درووزەکان پشتیوانی خۆی مافەکانی کوردی ڕۆژئاوا پیشاندەدات و دەڵێت،ئێمە لە پاڵ برا کوردەکانمان دەوەستین تاوەکو هەموو مافە مێژوویی،و جوگرافی و مرۆییەکانی خۆیان بەدەستدەهێنن..