
وەزارەتی بەرگری سعوودیە ڕایگەیاند، كه ئەمڕۆ چوارشەممە، بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم)، هێرشی ورد و دیاریکراوی دژ بە میلیشیا نزیکەکانی ئێرانی لە خاکی عێراق ئەنجام داوە، کە پەیوەندییان بەو هێرشانەوە هەبووە کە کراونەتە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیا.
لای خۆیەوە سوپای ئەمریکا ئەنجامدانی هێرشەکانی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند کە هێرشی هاوبەشی لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی سعودیە لە دژی گرووپە چەکدارە نزیکەکانی ئێران ئەنجام داوە. لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکییەوە بڵاوکراوەتەوە، تێیدا هاتووە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا و هێزە چەکدارەکانی سعودیە هێرشی وردیان لە عێراق دژی تیرۆریستانی نزیک لە ئێران ئەنجام داوە، کە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئیسلامییەوە ڕێنمایی کرابوون بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا و ژێرخانی وزەی سعودیە.
هێرشەکان بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە بەغداو بەسراو دەشتی مسڵ و دیالە
دووبزو ئامرڵی و سوێرە کردووەتە ئامانج.
هاوکات، فەرماندەیی حەشدی شەعبی لە نەینەوا دەڵێت، هێرشیان کراوەتە سەر و هەشت کوژراو و چوار برینداریان هەن
