
شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل نرخی نەوتی لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزكردەوە و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٢ دۆلار و ٧٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، کە ئەمە بەرزترین ئاستی خۆیەتی لە ماوەی مانگەکانی رابردوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١ـی ئازاری ٢٠٢٦، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بەرزبووەوە و بە ٦٧ دۆلار و دوو سەنت، مامەڵەی پێوە دەکرێت.
شرۆڤەکاران دەڵێن، بەهۆی روودانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران نرخی نەوت بەرزتر دەبێتەوە، هەروەها بەهۆی داخستنی گەرووی هورمز ئەگەری هەیە نرخی بەرمیلێک نەوت بگاتە ٨٠ – ١٠٠ دۆلار، مەترسی دابەشکردنی نەوتیش یەکێکی ترە لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.