
ڕێگای كوردستان
شەپۆلێکی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی سەرتاسەری چەندین وڵاتی ئەوروپیی گرتووەتەوە و تێیدا گەنجان، خوێندکاران و توێژە جیاوازەکان داوای چاکسازیی سیاسی و ئابووری دەکەن.
پوختەی دۆخەکە لە وڵاتاندا:
• ئەڵمانیا: بزووتنەوەی «نەوەی زێد» لە زیاتر ٣٢ شاردا بە بەشداریی زیاتر ١٥٠ هەزار گەنج و خوێندکار ڕژانە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
• فەڕەنسا: خۆپیشاندانەکان بەردەوامن و هێزێکی زۆری ئەمنی لە شارەکاندا بڵاوەی پێکراوە بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە و ڕێگری لە پێکدادان.
• ئیتالیا: خۆپیشاندەران داوای کەمکردنەوەی تێچووی ژیان، کەمکردنەوەی خەرجییەکان و باشکردنی دۆخی گوزەرانی هاووڵاتییان دەکەن.
• ئەلبانیا: ناڕەزایەتیی گشتی سەریهەڵداوە و خۆپیشاندەران داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیران دەکەن.
• پۆڵەندا: دوای ئەوەی حکومەت کاروبارەکانی دادگای دەستووری ڕاگرت و ئەو هەنگاوە بە «هەوڵی کودەتا» لەقەڵەم درا، سەرۆکی وڵات گەشتەکەی بۆ ئەفریقا هەڵپەسارد و گەڕایەوە. لە بەرامبەردا، هاووڵاتییان لە شاری وارشۆ لەبەردەم دادگای دەستووری کەمپینێکیان بۆ پشتیوانی لە سەرۆکی وڵات و دژایەتیکردنی بڕیارەکەی حکومەت دەستپێکرد.
