
سوپای پاکستان لە ڕاگەیەندراوێکی نوێدا، دوایین ئاماری لەبارەی هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر خاکی ئەفغانستان و قەبارەی زیانەکانی هەردوولای بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی سوپای پاکستان، چەند جارێک فڕۆکە جەنگییەکانی پاکستان هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر خاکی ئەفغانستان و لە 22 ناوچەی جیاوازدا ئامانجی سەربازییان پێکاوە.
ڕونیکردووەتەوە ، بەهۆی ئەو گرژییانەوە، لانی کەم 12 سەربازی سوپای پاکستان کوژراون و لە ئێوارەی دوێنێوە تاوەکو ئێستا، 274 کەس لە بەرپرسان و چەکدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان کوژراون.