
ئەمڕۆ پێنچ شەممە وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئامارێکی مەترسیداری بڵاوکردەوە لە بارەی حاڵەتەکانی گەستنی سەگ و گیانیان لەدەستان بەو هۆیەوە.
سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، لە ساڵی 2025دا نزیکەی 50 هەزار حاڵەتی گەستنی سەگ هەبووە، کە لە کۆی ئەو ژمارەیە 19 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
ڕونیشیکردەوە، زۆربەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بەهۆی ئەوە بووە کە درەنگ سەردانی بنکە تەندروستییەکانیان کردووە.
ووتەبێژەکەی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوە کرد کە گەستنی سەگ مەرج نییە هەموو کات ببێتە هۆی نەخۆشی هاری، بەڵام ئەگەر چارەسەر پشتگوێ بخرێت، مەترسییەکی گەورە لەسەر ژیانی کەسەکە دروست دەکات.