ماوەی چەند ڕۆژێکە زنجیرەیەک تەقینەوەی گەورە، ژیانیان لە دیمەشقی پایتەختی سووریا پەکخستووە، تەقینەوەکان هاوکات بوون لەگەڵ سەردانی ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا بۆ سووریا.
ئەمڕۆ سێشەممە، لە دەوروبەری ئەو هۆتێلەی کە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ دمشق تێیدا نیشتەجێ بوو، دوو تەقینەوەی بەهێز ڕوویاندا و نزیکی باڵەخانەی چەند وەزارەتێکە.
تەقینەوەی ئەمڕۆ هاوکات بوو لەگەڵ وادەی کۆتایی هاتنی سەردانەکەی ماکرۆن بۆ سووریا.
كۆشكی سەرۆکایەتی ئیلیزێ ڕایگەیاندووە: ئیمانیۆڵ ماكرۆن سەرۆکی فەرەنسا سەلامەتە و ئاگاداری تەقینەوەكان نەبووە.
ئاژانسی ڕویتەرز ڕایگەیاندووە، تەقینەوەکان بەهۆی چەند بۆمبێکی چێنراوەوە بووە کە لە نزیک بارەگای وەزارەتی گەشتوگوزار و لە نزیکی ئەو هۆتێلە تەقیونەتەوە کە شاندی فەرەنسی تێیدا دەمایەوە، دووکەڵێکی چڕ لە ناوچەکە بەرزبووەتەوە و هێزە ئەمنییەکان شوێنی ڕووداوەکەیان گەمارۆ داوە.
​ئەم پێشهاتە ئەمنییە لە کاتێکدایە کە سەرۆکی فەرەنسا سەردانێکی دوو ڕۆژیی فەرمی بۆ دمشق ئەنجامدا و تێیدا لەگەڵ ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆکی نوێی سووریا کۆبووەوە. ئەمە یەکەم سەردانی سەرۆکی وڵاتێکی ڕۆژاوایی و ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشە بۆ دمشق، لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد. 

 

May be an image of ‎fire and ‎text that says '‎POCOI دياب 誰‎'‎‎

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا